کاردانەوەی دانی ئۆلمۆ بەرامبەر بە قەیرانەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا

٣١ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا پێشهاتەکانی ئەو قەیرانەیان ئاشکرا کردووە سەبارەت بە تۆمارکردنی دانی ئۆلمۆ، لە یانەی بارسێلۆنا.

بارسێلۆنا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ تۆمارکردنی دانی ئۆلمۆ، یاریزانە نێودەوڵەتییەکەی، لەگەڵ دڵنیایی لەلایەن ئیدارەی یانەکەوە کە کێشەکە لە ڕێگادایە بۆ چارەسەرکردن.

سەرەڕای ئەم بەڵێنانەی یانەی بارسێلۆنا، یاریزانەکە لە دۆخێکی ناڕوونی و فشاردا دەژی لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ناو تۆمارکردن.

ئۆلمۆ، بە یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی تیپەکە دادەنرێت، بەهۆی ئەم دۆخەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی گەورەی دەروونی دەبێتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاستەکەی لە یاریگادا هەیە.

سەرەڕای هەوڵەکانی بۆ پشتگوێخستنی دۆخەکە، کاریگەرییەکەی ڕوون بوو، ئەمەش وای لێکرد پشووی جەژنی کریسمس لە دووری ئیسپانیا، لە شاری میلواکی بەسەر ببات، بەو هیوایەی بگەڕێتەوە بۆ مەشقەکانی تیم لە کەشێکی سەقامگیرتردا، بەڵام شتەکان وەک خۆیان مانەوە.

ئۆلمۆ، ڕوونکردنەوەیەکی ڕوونی لە ئیدارەی بارسێلۆنا وەرنەگرتووە سەرەڕای ئەوەی لە 20ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، تیایدا پارێزەرەکەی دڵنیاکرایەوە قەیرانەکە چارەسەر دەبێت، دوای گەڕانەوەی یاریزانەکە بڕیاریدا خۆی بگوازێتەوە بۆ وەرگرتنی وەڵام لە نوێنەرانی یانەکان، وەک دیکۆ ، ئەلیخاندرۆ ئێچێڤاریا و هانسی فلیک، کە دڵنیایان کردەوە کێشەکە چارەسەر بووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، بارسێلۆنا پشت بە داهاتی فرۆشتنی کورسی ڤی ئای پی لە یاریگاکەدا دەبەستێت بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست، هەروەها خولی ئیسپانیا پێشتر هەموو بەڵگەنامە پێویستەکانی دەستکەوتووە.