ئەنجڵینا جولی و براد پیت بەفەرمی جیابوونەوە

٣١ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

پاش هەشت ساڵ لە پرۆسەی دادگایی بەردەوام، ئەمڕۆ سێشەممە، لە بەردەم دادگای باڵای لۆس ئەنجڵسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەردوو ئەستێرەی سینەمای هۆڵیوود جیابوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بە ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا، هەریەک لە ئەکتەران براد پیت و ئەنجڵینا جولی کۆتاییان بە پەیوەندیی نێوانیان هێنا و بەفەرمی لەبەردەم دادگای لۆس ئەنجڵس جیابوونەوە.

جێی باسە، هەردوو ئەکتەر لە ساڵی 2014 پرۆسەی هاوسەرگیرییان پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵن، سێ لەو منداڵانە، منداڵی بایۆلۆجیی خۆیانە، سێ منداڵی دیکەشیان لە خانەی بێسەرپەرشتان هەڵگرتووەتەوە.