٣١ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤
دادگای کۆریای باشوور، بەتۆمەتی دەرکردنی بڕیاری سەربازی بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی دوورخراوەی وڵاتەکە پەسەند کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای کۆریای باشوور بە فەرمی ڕایگەیاند کە فەرمانی دەستگیرکردنی یون سوک یۆڵ-ی سەرۆکی دوورخراوەی وڵاتەکەی پەسەند کردووە، ئەمەش پاش لیکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی کۆریای باشوور.
لە بەیاننامەکەی دادگادا ئەوە هاتووە: "یون سوک یۆڵ بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان بڕیاری سەربازیی دەرکردووە لە تەواوی وڵاتەکەدا"، بەڵام هەر زوو لە ڕێگەی پەرلەمانەوە ئەم بڕیارە هەڵوشێندرایەوە و ناوبراویش لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.
دواتر، لیژنەیەکی باڵا پێکهێندرا بۆ لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە، ئەمڕۆش بە شێوەیەکی فەرمی، لەلایەن دادگای سیئۆلەوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی پێشوو و کۆمەڵێک لە کاربەدەستە باڵاکان کە بەشدار بوون لە دەرکردنی بڕیارەکەدا، دەرکرا.