٣١ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤
لە ئێستادا لە تەواوی جیهان، دەرمانە ئازارشکێنەکان زۆرترین بەکارهێنەریان هەیە، زۆرینەی دەرمانە ئازارشکێنەکان بە شێوەیەکی ئاسان بە دەست دەکەون، بەڵام پسپۆڕانی بواری تەندروستی، هۆشیاریی توند دەدەنە هاوڵاتییان سەبارەت بە زیانەکانی بەکارهێنانی ئەو جۆرە دەرمانانە بە شێوەیەکی بەردەوام و دوور لە چاودێریی پزیشکی پسپۆڕ.
بەشێک لە زیانەکانی بەکارهێنانی دەرمانە ئازارشکێنەکان:
- قەبزی
- گێژبوون
- خاوبوونەوەی هەناسەدان
- تووشبوون بە خوێنبەربوون
- تێکچوونی کۆئەندامی هەرس
- دروستبوونی برینی گەدە
- تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار
- زیانگەیاندن بە جگەر
- لەکارکەوتنی گورچیلەکان
- بەرزبوونەوەی فشاری خوێن
- دڵ تێکەڵهاتن
- ئالودەبوون
پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئامۆژگاریی هاوڵاتییان دەکەن کە دووربکەونەوە لە بەکارهێنانی دەرمانە ئازار شکێنەکان، پسپۆڕان داوادەکەن، لە کاتی هەستکردن بە ئازار لە بەشێکی جەستەدا، هاوڵاتییان دەستبەجی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن.
داواش دەکەن، ئەو دەرمانەنە بەکاربهێندرێت کە پزیشکی پسپۆڕ پێیان دەدات و دووربکەونەوە لە بەکارهێنانی دەرمانە ئازارشکێنەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ.