٢٩ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤
نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند،”تەنیا ئەمڕۆ 21 کەس تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون دەشڵیت؛ 1200 نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەی هیوایان كردوە”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29-12-2024، د. یاد نەقشبەندی، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “بە پێویستی دەزانم سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی سەرجەم پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکەمان بکەم هەمیشە خەمخۆرو پاڵپشت بوونە بۆ چارەسەری نەخۆشانمان”.
ئەوەشی خستەڕوو: “سەرەڕای هەموو ئەو گرفتە داراییانەی کە هەیە و لە ئێستادا پشووی فەرمیە لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم کوردستان بەڵام نەخۆشخانەی هیوا بریاری دابوو کە (29/30/12/2024) بکاتە دەوامی فەرمی بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەت بە تووشبوانی شێرپەنجە بگەیەنێت “.
باسی لەوەشکرد: “ئێمە هێشتا توانیومانە خزمەت گوزاریەکان لە ئاستێکی باڵادا پێشکەش بە تووشبوانی شێرپەنجە بکەین و گرفتە دارایەکان نەبوونەتە هۆی لاواز بونی خزمەت گوزاریەکانمان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە”.
ئامارەكانی ئەمرۆی نەخۆشخانەی هیوا بەم شێوەیە بووە:
21نەخۆشی تازە تۆمار کراون
1200 نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەی هیوایان كردوە
2300 پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر بۆ نەخۆش ئەنجام دراوە
740نەخۆش سەردانی دەرمانخانەیان کردوە دەرمانیان وەرگرتوە
83 نەخۆش پشكنینی تیشك و سۆنەر و ئیكۆیان بۆ کراوە
150 نەخۆش چارەسەری کیمیاییان وەرگرتوە 52 نەخۆش چارەسەری ڕۆژانەیان وەرگرتوە
75 نەخۆش لە بەشی فریا کەوتنی خێرا داغڵ بون
73 نەخۆش لە قاوشە جیا جیاکانی نەخۆشخانە داغڵ کراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە
10 نەخۆش پشکنینی مۆخی ئێسک
لەسەنتەری چاندنی مۆخی ئێسک 5نەخۆش سەردانی کردوە لەهەمان کاتدا 15نەخۆش چارەسەری ددانیان بۆ ئەنجام دراوە.