٢٧ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤
لەئێستادا کۆمپانیای کوردسێڵ کار لەسەر گۆڕینی سیستمی ئامێرەکەی دەکات و داواش لە بەکارهێنەران دەکات، سەردانی ئۆفیسی سەرەکیی کۆمپانیاکەیان، یاخود یەکێک لە بریکارە فەرمییەکان بکەن بۆ نوێکردنەوەی ئامێرەکە.
کۆمپانیای کوردسێڵ ئاماژە بەوە دەکات، تەواوی سیستمی ئامێرەکە گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و پێشخستنی بەرچاوی تێداکراوە، پاش ئەوەی لە ئۆفیسی خۆیان ئەبدەیت دەکرێتەوە، ئامێرەکە دووبارە چالاک دەبێتەوە.
پاش ئەم هەنگاوە، هەر نوێکردنەوەیەک (ئەبدەیت)ـێکی تر بۆ ئامێرەکە بێت، بەکارهێنەر دەتوانێت لای خۆیەوە بە شێوازی ئۆنڵاین بیکات.
کۆمپانیاکە داوا لەو بەکارهێنەرانە دەکات کە ئامێرەکانیان ئەبدەیتە و کارناکات، سەردانی نزیکترین بریکار بکەن و دەشڵێت: "تەنیا یەکجار ئەم سەردانییە دەکەیت و دواتر هەر ئەبدەیتێکی بۆ بێت لە ماڵەوە دەتوانیت بیکەیت".
شایانی باسە، بۆ ئامێرە نوێیەکان، سەردانی بریکاری ناوێت و دەتوانیت تەنیا لەڕێی تەلەفۆنەوە رێنمایی وەربگریت.
