بارانبارینی بەخوڕ دەستپێدەکات

٢٥ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، رۆژی هەینییەوە بارانبارینی بەخۆڕ لە هەندێک لە ناوچە دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25-12-2024، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، سەرەتا سبەی پێنجشەمە 26ی مانگ کەش و ھەوا سەقامگیر ئەبێت و بەھۆی دەستپێکی ھاتنی بارستە ھەوایەکی شێدار وگەرمی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 2 پلە بەرزدەبێتەوە و ھەست بەگەرمی کەشەکە دەکرێت".

جەختی لەوەشکردەوە، لەکاتەکانی سبەی ئێوارە و شەودا ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ دەستپێکردنی تاوە باران و ھەورە بروسکەی کورت خایان لەناوچەکانی رۆژئاوای عێراق و پارێزگای دھۆک و نەینەوا بۆ رۆژی ھەینی 27 مانگ ئاسمانی ھەرێم بە درێژای کاتەکان بە ھەوری تەواو ئەمێنێتەوە لەگەڵ چالاکبوونی بەھێزی بای باشور و باشوری رۆژھەڵات لە ناوچەکانی باشور و ناوەراستی عێراق بەخێرای 30 تا 70کم و لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستانیش بەخێرای 20تا 45کم لە کاتژمێرێکدا چالاک ئەبێت.

باسی لەورشکرد، بەھۆی ئەم بایەوە لەباشوری عێراقەوە خۆڵبارینێکی چر دروست ئەبێت و پێشبینی ئەکرێت لەنیوەرۆی رۆژی ھەینیەوە ھەرێمی کوردستان بەچری بگرێتەوە بەتایبەت لەناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک و ھەولێر ئاستی خۆڵبارینەکە چرتر ئەبێت و مەودای بینین کەمدەکاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی ھەینی کاتەکانی بەیانی تا ئێوارە ھەندێک کاتێک بارانێکی کەم بۆ مامناوەند لە ھەندێ شوێندا ئەبارێت و لە ئێوارەوە بۆ بەرەبەیانی رۆژی شەمە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای ناوەراست دەستپێدەکات و تاوە بارانی مامناوەند ناوبەناو بە ھەورە بروسکەوە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین و سۆران دەگرێتەوە و لەناوچە شاخاویەکانی دھۆک و ھەولێر ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ و بەلێزمەش ئەبێت.

دووپاتی کردەوە، لە سنوری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیانیش ئەگەری نمە باران و ھەندێ شوێنیش تاوە بارانی مامناوەندی کورت خایان چالاک ئەبێت بەھۆی خۆلبارینەکەشەوە بارانبارینەکە قوراویی ئەبێت و پێش نیوەرۆی رۆژی شەمە کاریگەری شەپۆلی باران و خۆڵبارینەکەش کۆتای پێدێت و کەش سەقامگیر ئەبێتەوە لەگەڵ نزمبوونەوەی کەمی پلەی گەرمی بەرێژەی 2 پلە ، سەبارەت بە بەفریش تەنھا ناوچە شاخاویە سنوریە بەرزەکان بەفر بارین ئەبێت لەبەرزی 1500مەترەوە .