٢٤ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤
گۆرانیەکی جیهانی سۆشیال میدیاکانی بەتەواوەتی تەنیوە و ناوی کوردستان دەهێنێت و دەڵێت؛ عێراق بۆمبباران بکەیت لەبەر خاتری تۆ کوردستان ڕێکدەخەم.
تێكین فاكۆلی، هونەرمەندێكی ناسراوی جیهانیە بە گۆرانیە سیاسیەکانی ناوبانگی دەرکردووە، خەڵكی كەبەدۆغیایی ئەفریقایە، لەم دوایەدا گۆرانیەکی بڵاوکردووەتەوە کە 850 هونەرمەندی هێناوە بۆ ووتنەوەی.
گۆرانیەکە باس لە دابەشکردنی جیهان و ستەم نادادپەروەری بەرامبەر بە گەل و نەتەوەکان دەکات، لە بەشێکدا ناوی کوردستان دەهێنێت و دەڵێت؛ “ئەگەر هاوکاریم بکەیت لە بۆمببارانکردنی عێراق، لەبەر خاتری تۆ کوردستان ڕێکدەخەم”.
هاوکات، ئەم گۆرانیە سۆشیال میدیا و میدیا جیهانیەکانی تەنیوە بەشێوەکەی بەرچاو بڵاوبووەتەوە.
یەکێک لە ئەرکەکانی هونەر، لەپاڵ چێژ وەرگرتن و وێناکردنی دنیایەکی نمونەیی وەرگرتنی هەڵوێستە لە بەرامبەر نادادی و زوڵم و ستەمدا هاوشانە لە ناو کوردیشدا ئەم هونەرمەندانە زۆرن کە دیارترینیان لەم سەردەمەدا گروپی نانۆبێتە کە بەم دواییانە چەند بەرهەمێکی هونەرییان بۆ خەم و ئازارەکانی نەتەوەکەمان چڕیوە.
دەتوانن لەم لینکەوە گوێبیستی گروپی نانۆبێتە ببن..