وەزیری بەرگری تورکیا: دەبێت لە سوریا هیچ چەکێک بە دەستی کورد نەمێنێت

٢٠ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

یاشار گولەر ڕایگەیاند، دەبێت لە سوریا هیچ چەکێک بە دەستی کورد نەمێنێت و دەشڵێت؛ ئەندامانی یەپەگە و پەکەکە هێشتا بەرەنگاری جێهێشتنی ناوچەکە دەبنەوە.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە ئۆپراسیۆنەکانی بۆ سەر یەپەگە لە خاکی سوریا بەردەوام دەبێت، هەروەها لە دیمەشق حکومەتێکی نوێ پێکهاتوە ئەگەر پرسی تیرۆر لە رێگەی ئەوانەوە چارەسەر نەکرێت ئەوا بەم نزیکانە تورکیا ئۆپراسیۆن بۆ سەر کۆبانی ئەنجامدەدات.

لەلایەکی دیکەوە، یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی، داوای ئەوەیکرد یەپەگە و پەکەکە کۆبانێ چۆڵ بکەن و ئاماژەی بەوەشکردوە کە دەبێت کورد لە سوریا لە چەکەکانیان دابماڵێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی یەپەگە و پەکەکە هێشتا بەرەنگاری جێهێشتنی ناوچەکە دەبنەوە، ئیدارەی نوێش لە سوریا هۆشدارییان دەداتێ کە رەققە و تەبقە جێبهێڵن و چەکەکانیان دابنێن. ئینشەڵڵا پێمانوایە ئەوان دەتوانن لە نێوان خۆیاندا بگەنە ئەم رێککەوتنە.