ڕیال مەدرید ڕۆیشتنی یاریزانێکی لاوی لە مانگی یەکدا ڕەتدەکاتەوە

١٤ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا هەڵوێستی ڕیاڵ مەدریدیان ئاشکرا کردووە، سەبارەت بە ڕۆیشتنی ئەندریکی یاریزانە لاوەکەی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا.

ڕۆژنامەی "ریلێڤۆ"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەکانی خولی ئەڵمانی ئارەزووی خۆیان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەندریکی ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی دەربڕیوە، بەڵام ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید بە تەواوی ئەو بیرۆکەیەی ڕەتکردەوە و جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ئەو یاریزانە تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو لە ئیسپانیا دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید ئیندریک بە یەکێک لە هێرشبەرە ئومێدبەخشەکانی تۆپی پێی جیهان دەبینێت، بۆیە یانەکە پشت بە ستراتیژێک دەبەستێت کە بە سەبرەوە و بەبێ پەلەکردن پەرە بە یاریزانەکە بدات.

یانەی ڕیال مەدرید بیرۆکەی ڕۆیشتنی ئەندریکی بەشێوەیەکی کاتی لە داهاتوودا بەلاوە گرنگ نییە، بەڵکو تەنها لە ڕێگەی گرێبەستێکی خواستنەوە، و نەک فرۆشتنی کۆتایی، بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی بەردەوام دەبێت وەک بەشێک لە پرۆژەی درێژخایەنی یانەکە.

پێشبینی دەکرێت ئەندریک چانسی بەشداریکردنی لە یارییەکانی داهاتوودا بەدەستبهێنێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی کیلیان ئێمباپێ لە دوایین یاری بەرامبەر ئاتالانتا تووشی پێکان بوو.

ئەستێرە لاوەکەی بەڕازیلی، ئەندریک، لەم وەرزەدا لەگەڵ تیپی ڕیال مەدرید بەشداری کردووە لە 14 یاریدا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا، بە کۆی گشتی تەنها 149 خولەک بوو، کە تیایدا توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و گۆڵێکیش ئەسیست بکات.

ئیندریکی لاوی بەڕازیلی تەمەن 18 ساڵ بەدەست بەشداری نەکردنی لەگەڵ تیپی ڕیال مەدرید لەم ماوەیەدا دەناڵێنێت، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی بوونی سێ یاریزانی هێرشبەری کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر و ڕۆدریگۆ.