تەرمی ئەو دایک و منداڵەی لە دەریای ئیجە خنکان گەڕێندرانەوە هەرێم

١٤ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

تەرمی ئەو دایک و منداڵەى کە دوو هەفتە پێش ئێستا لە دەریای ئیجە خنکان، گەڕێنرانەوە هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ شەممە 13ـی 12ـی 2024، دوای دوو هەفتە لە خنکانیان، تەرمی دایک و منداڵێک لە دەریای ئیجە گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان.

هاوکات کەسوکاری دایک و مندالەکە دەڵێن، ژمارەیەکى زۆر کۆچەبەر لە بەلەمەکەدا بوون و بەهۆیەوە ژێرئاوکەوتووە.

بەپێی وتەی برایەکی ئەو ژنەی خنکاوە، خوشکەکەی و منداڵەکەی لەبەر "بێکاری" و بەمەبەستی باشترکردنی دۆخی ژیانیان، ویستوویانە روو لە تاراوگە بکەن.