گەنجێک لەسەر بانی ماڵەکەی کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
١٣ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەیی تەندروستی ئاکرێ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 30 ساڵان لەسەربانی ماڵەکەیدا کەوتەخوارەوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەیی تەندروستی ئاکرێ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 13.12.2024 گەنجێکی خەڵکی قەزای بەردەڕەش لەسەر بانی ماڵەکەی کەوتەخوارەوە و بەسەختی برینداربوو و گەیەندرایە فریاکەوتنی ئاکرێ و چارەسەری سەرەتایی بۆ کرا، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گەنجە ناوی هۆشیار ئیسماعیلە و تەمەنی 30 ساڵە.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەک لە تەندروستیی ئاکرێ ڕایگەیاند، ئەو گەنجە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی هەولێر، گیانی لەدەستداوە.