پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە کوژرا

١٣ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتیی داقوق ڕایگەیاند، “تیرۆرستێک پێش خۆتەقاندنەوەی لە داقوق کوژرا”.

ئەمشەو هەینی 13-12-2024، عەقید محەمەد مەردان، بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتیی داقوق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “زانیاری هەواڵگری هەبوو كەسێکی خۆکوژ دەیەوێت کردەی تیرۆریستی لە سنووری داقوق ئەنجام بدات، بەڵام هێزی هەواڵگری بەدوایەوە بوون، پێش ئەوەی بگاتە شوێنی قەرەباڵغی و چێشتخانەی زەیتونە، تەقەیان لێ كردووە و دەستبەجێ کوشتوویانە”.

ئاشکراشیکرد: “ئێستا هێزێکی زۆری ئەمنی و لە ناویاندا هێزێکی پووچەڵکردنەوەی بۆمب گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ پووچەڵکردنەوەی بۆمبەکە”.

ڕوونیشیکردەوە: “چونکە بۆمبەکە نەتەقیوەتەوە و تەنیا خۆکوژەکەیان پێکاوە”.