بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی کرد بەڵام پزیشکەکە چەقۆی لە گورچیلەیدا
١٣ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
محەمەد جومعە ڕایگەیاند، هاوڵاتییەک بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی پزیشکێکی کردووە بەڵام بووەتەوە دەمەقاڵی و شەڕ لە ئەنجامدا پزیشکەکە چەقۆی لە گورچیلەی هاوڵاتیەکەداوە.
ئەمڕۆ هەینی 13-12-2024 محەمەد جومعە، بەڕێوەبەری نەحۆشخانەی گشتی دوزخورماتوو لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، شەوی رابروو لە دوزخورماتوو، هاوڵاتییەک چووەتە نەخۆشخانەی گشتی ئەوەش بە مەبەستی چارەسەر لە بەشی تیشک، لەگەڵ یەکێک لە پزیشکەکانی ناو نەخۆشخانەکە دەبێتە دەمەقاڵەیان و شەڕ لەنێوانیان روودەدات.
ئاشکراشیکرد، هاوڵاتیەکە و پزیشکەکە چەقۆیان لە یەکتر راکێشاوە و لە ئەنجامدا پزیشکەکە چەقۆیەکی داوە لە هاوڵاتیەکە و برینداری کردووه، دواتر پزیشکەکە هەڵاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا هاوڵاتییەکە لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێ و پزیشکەکەش کەس نازانێ لە کوێیە.