ئایا بەهۆی بەفربارینەوە؛ دەروازەی حاجی ئۆمەران دادەخرێت؟
١٣ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاریی لە دەروازەکە بەردەوامیی هەیە و داناخرێت.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەبارەی داخستنی دەروازەكەیان بەهۆی بارینی بەفر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، خاوێنکردنەوەی تەواوی ڕێگاکان و دەروازەکان و گۆرەپانی بارهەڵگران لە لایەن تیمی خزمەتگوزاری دەروازە بەردەوامە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاریی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامیی هەیە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوو بڕێكی زۆر بەفر لە سنوری حاجی ئۆمەران باری و كەشناسیی هەرێمیش دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی بارینی بەفر و باران بەردەوام دەبێت.