زانیاری نوێی مووچە

١٢ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقدا کە لەلایەن محەمەد شیاع سودانییەوە سەرپەرشتى دەکرێت لەسەر چەند بابەتێک گفتوگۆ دەکرێت، بەتایبەتى ئاڵۆزییەکانى سوریا و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
حکومەتى عێراق پێشتر رەزامەندى دەربڕیوە لەسەر پڕکردنەوەى کورتهێنانى موچەى مانگەکانى 10 و 11 ، تائێستا ترلیۆنێک و 191 ملیار دینارى بۆ هەرێم ناردووە و تا ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەر دابەشی نەمردووە.
هەروەها باس لە چارەنوسى مووچەى مانگى 12ی هەرێمیش دەکرێت کە ئایا بەغدا هیچ بڕە پارەیەکى دیکە دەنێرێت یان دابەشکردنى مووچەى مانگى 12 دەخرێتە ئەستۆى هەرێم خۆى، بەو پێیەى تائێستا حکومەتی کاربەڕێکەر داهاتى ناوخۆى رادەستى بەغدا نەکردووە.