بڕیاری 10 ساڵ زیندانیی بۆ خاوەنی هۆڵی ئاهەنگگێڕانەکەی حەمدانییە دەرچوو

١٢ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

دادگای تاوانەکانی پارێزگای نەینەوا بڕیاری 10 ساڵ زیندانیی بۆ خاوەنی هۆڵی ئاهەنگگێڕانی حەمدانییە دەرکرد، کە ساڵی ڕابردوو ئاگرێکی گەورەی تیادا کەوتەوە و بەو هۆیەوە دەیان کەس مردن.

بڕیارەکە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە دەرچووە، دەرکەوتووە دادگای تاوانەکانی نەینەوا، بڕیارێکی کاتی بۆ ماوەی 10 ساڵ لە دژی خاوەنی هۆڵی هاوسەرگیری هەیسەم لە شارۆچکەی حەمدانییە دەرکردووە.

لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە شارۆچکەی قەرەقوش لە حەمدانییە، کە زۆرینەی مەسیحییەکانی تێدایە، نزیکەی 100 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.