حزبی بەعسی سووریا تەواوی کارەکانی ڕاگرت

١١ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئەمینداری گشتیی حزبی بەعسی سووریا ڕایگەیاند، تاوەكو كاتێكی نادیار سەرجەم كارەكانی رادەگرێت.

ئیبراهیم حەدید، ئەمینداری گشتیی حزبی بەعسی سووریا لە راگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، سەركردایەتیی ناوەندیی حیزب بڕیاریداوە سەرجەم كارەكانی رابگێرت، ئەوەش تاوەكو كاتێكی نادیار.

ئاشکراشیکرد، سەرجەم ئامێر و ئۆتۆمبێل و چەكەكان رادەستی وەزارەتی ناوخۆ دەكرێن، هەروەها سەرجەم پارە و موڵكی حیزب لەژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی داراییدایە و دەخرێنە بانكی ناوەندیی سووریا.