شاسوار عەبدولواحید هۆشداری دەدات لایەنەکان؛ دوای سەری ساڵ دەرگای گفتوگۆ دادەخەین

١١ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، “هەتا سەری ساڵ چاوڕێی دەکەین دوای ئەوە دەرگای گفتوگۆ بۆ لایەنەکان دادەخەین”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11-12-2024، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەبارەی گفتوگۆکردنی لایەنەکان و وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند: “سەرۆکی هەرێمم بۆ خۆم ناوێت کە بڵێن شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی هەرێمە، سەرۆکی هەرێمم بۆ چییە ئەگەر نەتوانم خزمەتی خەڵک بکەم لە پاڵیدا لە حکومەتدا دەسەڵاتمان هەبێت”.

ڕوونیشیکردەوە: “گریمان ئەگەر سەرۆکوەزیرانیش بۆ پارتی بێت، سەرۆکی هەرێمیان دا بە نەوەی نوێ لە حکومەتدا ئێمە شتمان پێدەکرێت بە کارنامە”.

لەبارەی گفتوگۆ و دانیشتنی لایەنەکان لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاشکراشیکرد: “هەتا سەری ساڵ چاوڕێی دەکەین دوای ئەوە دەرگای گفتوگۆ دادەخەین لەدوای ئەوەوە ئێمە دانانیشین شەش مانگ بۆ حەوت مانگ بێن و بڕۆین ڕاستەوخۆ ڕایی دەگەیەنن کە وەک ئۆپۆزسیۆن دەمینینەوە”.