دەوام لە چەند قوتابخانەیەک بەهۆی بۆردوومانی چڕی تورکیا ڕاگیرا

١١ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

دەوام لە چەند قوتابخانەیەکی سنووری دهۆک بەهۆی هێرش و بۆردوومانە چڕ و بەردەوامەكانی توركیاوە ڕاگیرا.

ئەنجوومەنی گوندەكانی (گوهەرزی، بلاڤە، بەرچی، سەرگەلی) بڕیاریاندا بەهۆی نائارامی دۆخی ئەمنی و بۆ پاراستنی گیانی خوێندكاران، دەوامی خوێندنگەكان بۆ سبەینێ‌ پێنج شەممە ڕابگرن.

ئاماژەیان بەوەشكرد، ڕۆژی یەك شەممە دەوامی ئاسایی خوێندنگەكان دەستپێدەكاتەوە.

هاوکات بەهۆی بۆردومانەكانەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە11-12-2024 لە گوندەكانی “گوهەرزێ و بڵاڤا و سەرگەلی” كە سەربە ناوچەی “نهێلێ”ن لە قەزای ئامێدی، خوێندكاران نەچوونەتەوە خوێندنگاكانیان.