دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم لەبارەی دابەشنەکردنی مووچەوە هاتە دەنگ
١١ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم ڕایگەیاند، “گەورەترین پێشێلکاری نەبوونی مووچەیە”.
د. مونا یاقو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “گەورەترین پێشێلکاریی ماف کە بەرامبەر خەڵک بکرێت لە هەرێمی کوردستان بێ مووچەییە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "زۆرجار بێ مووچەیی و نەبوونی سەریکێشاوە بۆ ئەنجامدانی تاوان، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێم و بەغدا، کێشەی مووچە چارەسەر بکەن".
ئەمە لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا مووچەی مانگەکانی 10 و 11ی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە.