٤ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤
کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێکهاتەی تیپەکەی ئاشکراکردووە، بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو لە خولی ئیسپانیا.
یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو لە یاریگای سان مامێس بەڕێوەدەچێت، لە گەڕی 19ـی پێشبڕکێکانی خولی ئیسپانیا بۆ وەرزی ئێستای 2024-2025.
پێکهاتەی ڕیال مەدرید بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو لەلایەن کیلیان ئێمباپێی فەرەنسی سەرکردایەتی دەکرێت، هەروەها پێکهاتەی مێرێنگێ شاهیدی بوونی ئۆرێلیان چوامینی لە هێڵی ناوەڕاستیشدایە.
پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو.
گۆڵپارێز: تیبۆ کۆرتوا.
هێڵی بەرگری: لوکاس ڤاسکێز، ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر، ڕاول ئاسێنسیۆ، فێرلاند مێندی.
هێڵی ناوەڕاست: ئۆریلیان چوامینی، لۆکا مۆدریچ، ڤالڤێردی، جود بێلینگهام.
هێڵی هێرشبەری: ڕۆدریگۆ گۆس، کیلیان ئێمباپێ.
فیکەی یاریی نێوان هەردوو یانە لە خولی ئیسپانیا لە کاتژمێر 11ـی شەو بە کاتی هەولێر لێدەدرێت و لەسەر شاشەی قەڵەم سپۆرت پەخش دەکرێت.
ڕیاڵ مەدرید لە ڕیزبەندی دووەمی خولی ئیسپانیادایە و بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ و 4 خاڵ لەدوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە.
