لیستی ناوی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەکەی سبەینێ

٣ كانونی یەکەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

لیستی ناوی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بڵاوکرایەوە بۆ یارییەکەی سبەینێی بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو لە گەڕی 19ـی خولی ئیسپانیا، کە هەردوو تیپەکە لە یاریگای سان مامێس کۆدەکاتەوە کە قەڵای بلباویە.

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2024، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە خولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ئەتلەتیک بلباو یاری بکات.

بۆیە ئەم یارییە لەم کاتەدا بەڕێوەدەچێت، بەهۆی بەشداریکردنی ئەو دوو هەڵبژاردەیە لە جامی سوپەری ئیسپانیا کە بڕیارە مانگی یەکی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

لیستی ناوی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو.

گۆڵپارێزەکان: تیبۆ کۆرتوا، ئەندری لونین، سێرجیۆ مێسترێ.

هێڵی بەرگری: لوکاس ڤاسکێز، جیسوس ڤالیخۆ، فران گارسیا، ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر، فێرلاند مێندی، ڕاول ئاسێنسیۆ، لۆرێنزۆ ئاگوادۆ.

هێڵی ناوەڕاست: جود بێلینگهام، فێدریکۆ ڤالڤێردی، لۆکا مۆدریچ، ئاردا گولەر، دانی سیبالۆس، ئۆرێلیان چوامینی.

هێڵی هێرشبەری: کیلیان ئێمباپێ، ڕۆدریگۆ گۆس، ئەندریک، برایم دیاز، گۆنزالۆ.

ڕیال مەدرید دوایین یاری بەرامبەر خیتافی بە ئەنجامی 2-0 بردەوە، لەو یارییەی کە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەچوو.

لە ئێستادا ڕیال مەدرید بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیای بەدەستهێناوە، ئەتلەتیک بلباو بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.