کەمتر لە 10 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاوڵاتییان

٣٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ کەمتر لە 10 كاتژمێر كەمبووەتەوە و وەزارەتی كارەبا دەڵێت: "خواست لەسەر بەكارهێنانی زیادی كردووە".

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، پێدانی کارەبا لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو 25ـی مانگ 16 بۆ 17 کاتژمێر بوو لە شەو و ڕۆژێکدا، بەڵام بەرزبوونەوەی نائاسایی خواست لەسەری، لەدوای هاتنی شەپۆلە سەرماکەی 25ـی مانگ وایکرد، پێدانی کارەبا بۆ نزیکەی 10 کاتژمێر کەم ببێتەوە.

وتیشی: “لە ناوچە کوێستانییەکان بەگشتی و سلێمانی بە تایبەتی، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بۆ کەمتر لە 10 کاتژمێر دابەزیون، بەوپێیەی خواست لەو ناوچانە زیاترە و کارەبا وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی گەرمکەرەوە بەکاردەهێنرێت”.