٣٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
سایلۆی هەولێر رایگەیاند، سبەى چەکى پارەى گەنمى بەشێک لە جوتیاران دابەشدەکرێت و داوایان لێدەکات سەردانیان بکەن.
سایلۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕیزبەندیی چەکە بانکییەکان بەم شێوەیە دەبێت لە سایلۆی هەولێر لە زنجیرە ژمارەی سێ هەزار و 222 تاکو سێ هەزار و 450.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە سایلۆی قوشتەپە جوتیارانی زنجیرە هەزار و 91 تاکو زنجیره هەزار و 155 کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە کردووە، لە سايلۆی قوشتەپە چەکی بانکی وەردەگرن.
ئەوەشی خستەڕوو، جوتيارانی شاری کۆیە لە زنجیرە 219 تاكو زنجیرە 269 كە گەنمەکانیان رادەستی گۆڕەپانی کۆیە کردووە، لە سايلۆی قوشتەپە چەکی بانکیی پارەکانیان وەردەگرن.
سایلۆی هەولێر باسی لەوەش کردووە، جوتیاران لە کاتژمێر نۆی بەیانیەوە تا یەکی نیوەڕۆ دەتوانن چەکەکەکان وەبگرن و پارەکانیش لە بانکی بەحرکە وەردەگیرێت.