“بەغدا ڕۆژی یەکشەممە مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت”

٢٩ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئاژانسی‌ به‌غدا ئه‌لیه‌وم ڕایگەیاند، “بەغدا ڕۆژی یەکشەممە پارەی تەواوەتی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی 10 دەنێرێتە هەرێمی کوردستان”.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29-11-2024، ئاژانسی‌ به‌غدا ئه‌لیه‌وم له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ به‌ ئاگادار ناوی‌ بردوووه‌ ڕایگەیاند: “ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 1ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌م حكومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستانی ته‌رخانكردووه‌، ده‌ینێرێت”.

ئاشکراشیکرد: "به‌غدا مووچه‌ی یه‌ك مانگ ده‌نێرێت، چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی لیسته‌كانی مووچه‌یه‌ و ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم داهاتی نانه‌وتی مانگه‌كانی رابردوو ره‌وانه‌ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا بتوانێت پاره‌ی مووچه‌ی مانگی 11 دابین بكات".

تاوەکو ئێستا مووچەخۆرانی هه‌رێمی‌ كوردستان مووچه‌ی‌ مانگی 10-یان وه‌رنه‌گرتووه‌ و هاوڵاتیان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەکانیانن.