ڕووسیا هەڕەشەی بەکارهێنانی مووشەکێکی مەترسیدار دەکات

٢٩ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی رووسیا هەڕەشەی ئەوە دەکات کە "ناوەندەکانی بڕیاردان" لە کیێڤ بە جۆرە مووشەکێکی نوێی دەنگبڕ دەکاتە ئامانج.

رۆژی پێنجشەممە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە وڵاتی کازاخستان رایگەیاند: "لەوانەیە رووسیا چەکی ئۆرێشنیک دژی ناوەندە سەربازی، پیشەسازی و بڕیاردان لە کیێڤ بەکاربهێنێت".

پرسیار لە سەرۆکی رووسیا کرا مەبەستی لە "ناوەندە گرنگەکانی بڕیاردانی ئۆکراینا" چییە؟ پوتین وتی: "لە سەردەمی سۆڤیەت نوکتەیەک هەبوو لەبارەی کەشوهەواوە دەوترا. دەیانوت کەشوهەوا چۆنە؟ وەڵامەکەش ئەوەبوو: ئەمڕۆ هەموو شتێک ئەگەری روودانی هەیە."