کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

٢٩ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور. پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ شەممە کەشناسی هەرێم دەڵێت: "ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ دروست بوونی كەمێك تەم لە هەندێك ناوچە لە كاتەكانی بەیانیدا".

باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بە نزیكەی یەک تـــا سێ پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.