سودانی داوای ڕوونکردنەوە دەکات لەبارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

٢٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەگوێرەی زانیارییەکان لەسەر دواکەوتنی موچەی هەرێم سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نوسراوێکدا داوای روونکردنەوەی لە وەزیری دارایی کردووە و لە وەڵامدا وەزارەتی دارایی باسی لەوە کردووە، بەهۆی رادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆوە موچەی هەرێم دواکەوتووە.
لەسەر دواکەوتنی موچەی هەرێم محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نووسراوێکدا داوای روونکردنەوەی لە وەزیری دارایی کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە وەڵامدا وەزارەتی دارایی وتوویەتی تا ئێستا هەرێم داهاتی ناوخۆی ڕادەست نەکردوە، بۆیە تا ئێستا تەمویلی موچە نەکراوە.
هەر ئەمڕۆ، بڕیار وایە رەزامەندی لەسەر ناردنی 760 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت، شاندێکی تەکنیکی حکومەتی کاربەڕێکەریش بۆ بابەتی مووچەی مانگی 10 لە بەغدان.