نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست: كرێى دوو مانگمان كه‌وتووه‌ته‌ قوڕگی شێرەوە

٢٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

عه‌لى ره‌ئوف ڕایگەیاند، “كرێى ئه‌م دوو مانگه‌ى مامۆستایانى گرێبه‌ست، كه‌وتووه‌ته‌ قوڕگی شێر و دابه‌شنه‌كردنیشى سووكایه‌تى پێكردنیانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-11-2024، عه‌لى ره‌ئوف، نوێنه‌رى گشتى مامۆستایانى گرێبه‌ىست لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “به‌پێی نووسراوى ئه‌نجومه‌نى وه‌یزران پێویسته‌ تاوه‌كو 1.12.2024 كرێى مامۆستایان بۆ مانگه‌كانى 6 و 7 و 8 دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام ئه‌وا نزیكبوونه‌وه‌ له‌مانگى 12 و تاوه‌كو ئێستاش هی مانگه‌كانى 7 و 8 دابه‌ش نه‌كراوه‌”.

ڕوونیشیکردەوە: “كرێى ئه‌م دوو مانگه‌ى مامۆستایانى گرێبه‌ست، كه‌وتووه‌ته‌ قوڕگی شێر و دابه‌شنه‌كردنیشى سووكایه‌تى پێكردنیانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ و ئێمه‌ش ئه‌و سووكایه‌تییه‌یان لێ قه‌بوڵ ناكه‌ین”.

ئاشکراشیکرد: ‘له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ قسه‌یان كردووه‌ بۆ پێدانى ئه‌و دوو مانگه‌ى كه‌ ماوه‌ به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دابه‌شیان نه‌كردووه‌ و له‌ئه‌گه‌رى دابه‌شنه‌كردنى ئه‌م دوو كرێیه‌ى مامۆستیایان ئه‌وه‌ى پێویست بێت وه‌كو هه‌ڵوێست نواندن ئه‌نجامى ده‌ده‌ین”.