پارێزگای هەولێر بۆ دووکانداران: قیستەکانتان نەهێنن ڕێکاری یاسای دەگرینەبەر

٢٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، “خاوەن دووکاندارەکانی بازاڕی سپی ئاگادار دەکەینەوە قیستەکانیان بهێنن ئەگینا ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-11-2024، پارێزگای هەولێر لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند: “خاوه‌ن دوكانه‌كانی بازاڕی سپی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ کە پابەند بن بە ڕادەستکردنی بڕە پارەی دیاریکراوی قیستەکان”.

ئاشکراشیکرد: “ دوایین مۆڵه‌ت ڕۆژی پێنجشەممه‌ ڕێکەوتی 5/12/2024ە، بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی پێویست دەگرینەبەر بەپێی بەڵێننامەی واژووکراو به‌پێبژاردنی 10% قیستی ماوه‌”.