بەغدا پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە دەکات
٢٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارە لە ماوەی دوو رۆژدا بەغداد بری 736 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بكات.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێکدا راگەیاند، دوێنێ سەردانی وەزارەتی دارایی عیراقی كردوە و پێیان راگەیاندوە، رێكارەكانی ناردنی موچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە وەزارەتەكەیانەوە دەستیپێكردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لە ماوەی دوو رۆژدا بەغداد بری 736 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بكات.
جەختی لەوەشکردەوە، ئەگەر رێكارەكان ئەمڕۆ تەواو بكرێت پێدەچێت ئەمرۆِ پارەكە بگاتە هەرێم.