سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: بە دڵنیاییەوە بۆ جاری سێیەم هێرش دەکەینەوە سەر ئیسرائیل
٢٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
محەمەد باقر قالیباف ڕایگەیاند، "بڕیارمانداوە لەکاتی خۆیدا ئەو کارە بکەین و بەدڵنیاییەوە بۆ جاری سێیەم هێرشدەکەینە سەر ئیسرائیل".
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “ ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان کرد و گوتی: نیشانەی دەسەڵاتی جیهانی ئیسلامییە و ڕیارمانداوە لەکاتی خۆیدا ئەو کارە بکەین و بەدڵنیاییەوە بۆ جاری سێیەم هێرشدەکەینە سەر ئیسرائیل”.
ئەمە لە کاتێکدایە، لەدوای دەستپێکی جەنگی غەززە ئێران دوو جار هێرشیکردووەتە سەر ئیسرائیل و لەدوای ئەم دوو هێرشەش ئیسرائیل لە 28-10-2024 هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر دامەزراوە وزەییەکانی ئێران و رایگەیاند، ئێران بیر لە هێرشی دیکە بکاتەوە بەتووندتر وەڵامی دەدەنەوە.