بایدن: ئامانجمانە ئاگربەست لە غەززەش رابگەیەندرێت

٢٧ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هیواخوازن ئاگربەستی جەنگی غەززەش وەک لوبنان، بڕواتە بواری جێبەجێکرنەوە و ئاشتی بەرقەراربێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەدا، بە پێشنیازی ئەمریکا و فەڕەنسا ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و گروپە چەکدارەکانی لوبنان چووە بواری جێبەجێکردنەوە، هاوکات ئامانجیانە ئاگربەست لە غەززەش رابگەیەنرێت و ئاشتی لە ناوجەکە بەرقەراربێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی 60 رۆژدا، سوپای ئیسرائیل و گروپە چەکدارەکان لە ناوچە سنورییەکانی لوبنان دەکشێنەوە و سوپای لوبنان و هێزە ئاشتی پارێزەکان جێگایان دەگرنەوە، هاوکات هیواخوازن خەڵکی مەدەنیش بگەڕێنەوە ماڵەکانیان لە هەردوو وڵات.

شەوی رابردوو بە نێوەندگیریی ئەمریکا، ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان راگەیەندرا و جەنگی نێوان ئەو دوو لایەنە وەستێندرا.