٢٦ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
یانەی ڕیال مەدرید لە ئێستادا پێکهاتەیەکی دیار و هەمەچەشنی لە یاریزانی دیار هەیە، کە لەم وەرزەی 2024-2025، بەشداریان کردووە بۆ بەدەستهێنانی چەند ئەنجامێکی دیار لەگەڵ تیپی شاهانە.
لەهەمان کاتدا تیپی ڕیال مەدرید ئێستا کۆمەڵێک یاریزانی بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتوونەتەوە کە ژمارەیەکی زۆر لەئەستێرە دیارەکانن و هەندێکیان وەرزەکەیان کۆتایی پێهاتووە .
بەهۆی ئەم ژمارە زۆرەی پێکانەوە، بۆمان دەرکەوێت کە هیچ یاریزانێک نییە لە شوێنی خۆی لە یاریگادا بمێنێتەوە و لەم وەرزەدا ژمارەیەکی زۆر یاری لەگەڵ ڕیال مەدرید ئەنجامدابێت، تەنها یاریزانێکی زۆر کەم نەبێت.
ئەنتۆنیۆ ڕودیگەری ئەڵمانی، ئەستێرەی بەرگری یانەی ڕیال مەدرید، بەو یاریزانە دادەنرێت کە زۆرترین خولەکی لەگەڵ تیپی شاهانە یاریی کردووە لەم وەرزەدا.
ڕودیگەری تەمەن 31 ساڵ، لەم وەرزەدا تا ئێستا 18 یاری لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا ئەنجامداوە، بە کۆی گشتی 1537 خولەک، لەو ماوەیەدا دوو گۆڵی تۆمارکردووە.
فێدریکۆ ڤالڤێردی ئۆرۆگوای، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیال مەدرید، دووەم یاریزانە کە زۆرترین خولەکی لەگەڵ یانەی مێرێنگێ لەماوەی ئەم وەرزەدا یاریی کردووە.
ڤاڵڤێردی تەمەن 26 ساڵ، لەماوەی ئەم وەرزەدا لە 18 یاری لەگەڵ ڕیال مەدرید بەشداریی لە ڕکابەرییە جیاوازەکاندا کردووە، لەنێوان یاریزانی سەرەکی و یەدەگ، بۆ ماوەی 1527 خولەک، لەو ماوەیەدا 4 گۆڵی تۆمارکردووە و دوو گۆڵی دروستکردووە.
یاری داهاتووی ڕیال مەدرید کەی دەبێت؟
سبەینێ چوارشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2024، لیڤەرپوول لە قۆناغی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ، لە یاریگای ئەنفێڵد میوانداری یانەی ڕیال مەدرید دەکات.
