وەزارەتی دارایی: بەغدا تەنیا بیانوو دەگرێت و هیچ کێشەیەک لە لیستی مووچەدا نییە
٢٥ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، “هیچ کێشە و هەڵەیەک لە لیستی مووچەی مانگی 10دا نییە، بەغدا تەنیا بیانوو دەگرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە 25-11-2024، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند: "لەسەر پرسی دواکەوتنی مووچەی مانگی 10، شاندێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و دەپرسێت بۆچی مووچە نانێرن".
ئاماهەی بەوەشکرد: "هیچ کێشە و هەڵەیەک لە لیستی مووچەی مانگی 10دا نییە، بەغدا تەنیا بیانوو دەگرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێردرێت".
سەبارەت بە ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا ڕوونیشیکردەوە: "تاوەکو ئێستا بۆ بەغدا نەنێردراوە و کارەکانی تەواو نەبووە".