ناردنی مووچەی مانگی 10 تەنیا یەک هەنگاوی ماوە

٢٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، تەنیا چاوەڕێی واژۆی وەزیری دارایی عێراقن بۆ ناردنی پارەی مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێم.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، چاوەڕێن ئەمڕۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بگەڕێتەوە بۆ سەر کار و واژۆی ناردنی مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێم، بکات.

ئەوەشی خستە روو، دوای واژۆیەکەی تەیف سامی، دەست دەکەن بە پارەدارکردنی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10.

لە مانگی 12 نزیکدەبینەوە و تا ئێستاش، مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی 10ـیان وەرنەگرتووە.