ئیسرائیل هێرشێکی گەورەی کردە سەر ناوەڕاستی بەیروت
٢٣ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی بەهێزی ئیسڕائیلەوە بۆ سەر ناوەڕاستی بەیروت 15 کەس کوژراون، هێرشەکە بەیروتی پایتەختی هەژاندووە لە کاتێکدا کە ئیسڕائیل بەردەوامە لە هێرشە زەمینییەکەی دژی چەکدارانی حزبوڵا لە لوبناندا.
ئاسایشی لوبنان لای خۆیەوە رایگەیاند، بینایەکی هەشت نهۆمی بە چوار موشەک کراوەتە ئامانج، ئەو جۆرە موشەکانەش بەکارهێندراون کە بە شێوەیەک دروستکراون بتوانن ئامانجەکانی ناو ژێرزەمینەکانیش ببڕن.
ئیسڕائیل ئەو جۆرە چەکانەی کە دەگەنە ژێرزەمینەکان لە هێرشەکەدا بەکاریهێناون، پێشتر ئەم چەکانەی تەنها بۆ کوشتنی سەرکردە باڵاکان بەکاردەهێنا کاتێک 100% ئامانجەکەی دەزانی..