ئاماری سلێمانی: ڕێژەی سەرژمێری گەیشتۆتە نزیکەی 90%

٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەری هونەری ئاماری سلێمانی ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی 90%ی ماڵەکانی سلێمانی لە سەرژمێری گشتی تۆمارکراون.

سۆران غەفور بەڕێوەبەری هونەری ئاماری سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، نزیکەی 90%ـی ماڵەکانی سلێمانی لە سەرژمێریی تۆمارکراون و سبەی بژمێرەکان سەردانی تەواوی شوێنەکانی دیکەی سلێمانی دەکەن.