لە عێراقەوە هێرشێکی نوێ کرایە سەر ئیسرائیل

٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

گروپی مقاومەی ئیسلامی ڕایگەیاند، “هێرشێكی نوێمان كردە سەر ئیسرائیل و لە هێرشەكانیش بەردەوام دەبن”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20-11-2024، گروپی مقاومەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “ئامانجێكی سەربازیی ئیسرائیلمان بە درۆن كردووەتە ئامانج، ئەو ئامانجەش كەوتووەتە باكووری ئیسرائیل و جێگەیەكی گرنگی وڵاتەكەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “هێرشەكان بۆ سەر ئیسرائیل و ئەمریكا لە ناوچەكەدا بەردەوام دەبێت و لەو هێرشانە ناوەستین كە خۆی ناوی لێناوە بەرگری لە خەڵكی غەزە".

ئەمە لە کاتێکدایە، ئیسرائیل لە ماوەی ڕابردوودا پەیامێكی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان نارد سەبارەت بە ڕێوشوێنی دەستبەجێ، بەرانبەر بە گروپە میلیشیا هێرشكارەكانی عێراق كە لە عێراقەوە هێرش دەكەنە سەر ئیسرائیل و ڕایگەیاند: ئیسرائیل مافییەتی بەرگری لە خۆی بكات.