ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ درێژدەکرێتەوە؟
٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕەتی كردەوە بڕیاریان دابێت لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ.
عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆ تەنیا بۆ دوو رۆژ دانراوە ئەوانیش رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەیە.
باسی لەوەشکرد، ئەوەی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ، دوورە لە ڕاستییەوە.