یەکێتی زانایان: ئەوەی زانیاری هەڵە بدات لە سەرژمێرییدا گوناهبار دەبێت
٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی سەردانی تیمەكانی سەرژمێری گشتی بۆ تۆماركردنی كەسەكان، هەر كەسێك زانیاری هەڵە بدات گوناهبار دەبێت.
ڕەعد ئۆمەربلی، وتەبێژی لقی هەولێری یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لەلێدوانێکدا ڕایگەیاندووە: “نابێت ئەو وردەكارییانەی بۆ سەرژمێری پێویستن بەهەڵە بە كارمەندانی سەرژمێری بدرێت، هەر كەسێك زانیاریی هەڵە بدات گوناهبار دەبێت.”
ئاماژەی بەوەشکردووە: “تەنیا كارمەندانی ئەمنی دەتوانن بەشێك لەو زانیارییانەی، كە لەڕووی ئەمنییەوە كاریگەرییان دەبێت، نەیدەن بە بژمێرەكان، چونكە ڕوون نییە ئەو زانیارییانە بۆ چی دامودەزگایەك دەچێت و چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت”.