پرۆسەی سەرژمێریی سەرتاسەری لە عێراق و هەرێم بەردەوامە

٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە سەرتاسەری عێراق و هەرێم بەردەوامە، بەهۆی سەرژمێرییەکەشەوە تا کاتژمێر 12ی سبەی شەو قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە, وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن زانیاری دروست بدەنە بژمێرەکان و هاوکاریان بن، وەزیرى پلاندانانى هەرێمیش سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆ باسی لەوە کرد، قەدەغەى هاتوچۆ سنوردارە و لایەنە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە.
هاوکات، لیژنەی باڵای سەرژمێری رایگەیاند، دوای 48 کاتژمێر ئەنجامی بەرایی سەرژمێری رادەگەیەنرێت، پارێزگارى هەولێریش ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆى سەرژمێرییەوە داتاى ورد دەکەوێتە دەست دامەزراوەکانى حکومەت.