سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشداری سەرژمێریی کرد
٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 20ـى تشرینی دووەمی 2024، تیمەکانی سەرژمێریی سەردانی محەمەد شیاع سودانیان لەماڵەکەی خۆیدا کردووە و سەرجەم زانیاری پێویست و تایبەتی خۆی و خێزانەکەی بۆ سەرژمێریی تۆمارکراوە.
سودانی رایگەیاندووە، پێویستە هەموو هاونیشتمانیان هاوکاری تیمەکانی سەرژمێری بکەن و زانیاری دروست و راستیان پێشکەش بکەن، ئەوەش بەهۆی گرنگی رۆڵی ئەو زانیارییانە لە پلانی داهاتووی گەشەپێدان و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان.
سودانی باسی لەو رۆڵە گرنگە کردووە، کە کارمەندان و پێکهاتەکان و دەزگا حکومییەکان لە سەرخستنی سەرژمێریدا دەیگێڕن، جگەلە گوێنەدانیان بەو دەنگۆیانەی دەبنەهۆی پەکخستنی پرۆسەکە و شکستهێنان بە سەرژمێریی.