ئاماری سلێمانی: پرسیارەکانی ئەمڕۆ کاتێکی کەمی دەوێت

٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانیی رایگەیاند، ئەمڕۆ تەواوکاری هەمان قۆناغی چەند رۆژی رابردووەوە و پرسیاری تۆمارە خێزانییەکان دەکرێت و کاتێکی کەمی دەوێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20-11-2024، شوان جەبار، بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تەواوکاری هەمان قۆناغی چەند رۆژی رابردووەوە و پرسیاری تۆمارە خێزانییەکان دەکرێت و کاتێکی کەمی دەوێت و لەدوای 22ی مانگەوە تاوەکو 10ی 12 یاخوە 15ی 12 قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات کە وەرگرتنی وەڵامی 70 پرسیارەکەیە لە هاوڵاتییان.

باسی لەوەشکرد، بەپێی رێنماییەکان، هەر کەسێک بیانی بێت یاخود عێراقی بێت، بەڵگەنامەی هەبێت یاخود نەبێت تۆماردەکرێت، ئەوانەی لە دەرەوەی وڵاتیشن لە قۆناغێکی دیکەدا حکومەتی عێراق دەیەوێت تۆماریان بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، لەم دوو رۆژەدا دەبێت هەموو ئەو شوێنانەی دانیشتووانی تێدایە دەبێت بەسەربکرێنەوە و تۆماربکرێن، چونکە دوای سەرژمێری دەچینە قۆناغێکی نوێوە.