١٩ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
سەرژمێری گشتی واتا بوونی داتا و زانیاری سەبارەت بە دانیشتوان و چاڵاکییەکانی دانیشتوان وادەکات دەوڵەت پلان و بەرنامە دابنێت بۆ ئەوەی لە ماوەی دە ساڵی ئاییندە تووشی هیچ ئاستەنگێک نەبێت و وڵات بەرەو پێش بچێت.
ئەو سەرژمێرییە گشتیانەی لە عێڕاق ئەنجامدراون؟
تاوەکو ئێستا هەشت جار سەرژمێری گشتی لە عێراق ئەنجامدراوە کە بەم شێوەیە:
1-یەکەم پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان لە عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 1927ئەنجامدرا
2-دووەم سەرژمێری گشتیی دانیشتوان لە عێراق لە ساڵی 1934 ئەنجامدرا کە ئەوەیان بە دوو خول تەواو کراوە، خولی یەکەم لە مانگەکانی (ئەیلوول و تشرینی یەکەمی)ی ئەو ساڵە بوو، خولی دووەمیش لە مانگەکانی (ئاب و ئەیلوول)ی ساڵی 1935 بوو بۆ ئەوانەی کە دواکەوتبوون و لە ساڵی پێشووی خۆیان، تۆمار نەکردبوو.
3-سێیەم سەرژمێریی لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1947ئەنجامدرا.
4-چوارەم سەرژمێری لە یەکی تشرینی یەکەمی ساڵی 1957ئەنجامدرا .
5-پێنجەم سەرژمێری گشتیی دانیشتوان لە عێراق لە ساڵی 1965 ئەنجامدرا ، بڕیاربوو لە ساڵی 1967ەنجام بدرێت، بەڵام وەک پێویستی بۆ خۆئامادەکردن بۆ ھەڵبژاردن (وەک حکوومەتی ئەو کاتی عێراق) رایگەیاندبوو، سەرژمێرییەکە لە14ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1965 ئەنجامدرا.
6-شەشەم سەرژمێری گشتیی لە 17ی تشرینی یەکەمی 1977ئەنجامدرا.
7-حەوتەم سەرژمێری گشتیی دانیشتوان لە16ی تشرینی یەکەمی 1987ئەنجامدرا کە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقی گرتەوە، جگە لە (ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران)، ئەوەیش بەھۆی جەنگی عێراق-ئێران، نەتواندرا زانیارییەکان لەبارەی ژمارەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە کۆبکرێتەوە.
8-ھەشتەم سەرژمێری گشتیی لە عێراق لە 16ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1997ئەنجامدرا .
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی مێژووی، یەكەم سەرژمێریی گشتیی عێراق بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئینتیدابی بەریتانیا لە 14 ویلایەت ئەنجامدراوە، بەویلایەتەكانی هەولێر، كەركووك و سلێمانیەوە.
دواتر ساڵی 1927 جارێكی دیكە سەرژمێریی كراوە، بەهۆی زۆر هەڵە لە پڕۆسەکە ئەنجامەکانی هەڵوەشێندرانەوە و کاری پێنەکرا هەر بەوهۆیەوە یەکەم سەرژمێری پەسندکراو لە 1927 دادەندرێت.
ئەنجامی یەکەم سەرژمێری گشتی عێراق بەم شێوەیە بوو:
ژمارەی دانیشتووانی هەموو عێراق بریتیی بوو لە: 2 ملیۆن و 849 هەزار و 282 کەس بووە
کە بەجۆرێک ژمارەی دانیشتووانی هەولێر بریتیی بوو لە 106 هەزار کەس بووە، هەروەها ژمارەی دانیشتووانی سلێمانی 155 هەزار کەس بوو، هاوکات ژمارەی دانیشتووانی کەرکووک، 92 هەزار کەس بووە.
لەلایەکی دیکەوە، دهۆک ئەوکات پارێزگا نەبووە، بەڵکو سەر بەپارێزگای موسڵ بووە، کە ژمارەی دانیشتووانی موسڵ، 350 هەزار و 378 کەس بووە.
وا بڕیارە لە ڕۆژانی 20 و 21 مانگ نۆیەمین پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لە تەواوی عێراق ئەنجامبدرێت.