١٩ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ژمارەیەک شۆفێری دەرەوەی تێرمیناڵی سەرەکی سلێمانی نرخی گەیاندنی هاوڵاتیانیان بۆ کەرکوک بەرزکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 19-11-2024، ئازاد ئەحمەد سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی دروست بونی لۆد لەسەر تێرمیناڵی سەرەکی سلێمانی و نەمانی تاکسی چون بۆ شاری کەرکوک، ژمارەیەک شۆفێری تاکسی دەرەوەی تێرمیناڵ نرخی زیاد لە هاوڵاتیان وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تاکسیانە هێڵیان نییە و بە 15 هەزار دینار هاوڵاتیان دەبەن بەرەو شاری کەرکوک.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا دەچنە تێرمیناڵ و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو شۆفێرانە دەکرێت.
باسی لەوەشکرد، نرخی چون بۆ شاری کەرکوک بۆ سەرنشینێک 10 هەزار دینارە و رێگەپێدراو نییە زیاتر وەربگیرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆى سەرژمێرییەوە، کەرکوکییەکانى دانیشتووى سلێمانى گەڕانەوە بۆ شارەکەیان و بەشدارى پڕۆسەکە دەکەن.