کۆمپانیای وڵاتێکی عەرەبی گەشتەکانی بۆ عێراق راگرت

١٩ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

کۆمپانیاى فڕۆکەوانیی ئیمارات بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەى تەواوى گەشتەکانى هێڵەکەى لەگەڵ بەغدا تا کۆتایی ئەم مانگە و هۆکارەکەشى بۆ زیادبوونى مەترسییەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەگەڕێنێتەوە.

کۆمپانیاى فڕۆکەوانیی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە: "تەواوى گەشتەکانى هاتن و چۆن لەگەڵ بەغدا تا 30ـى تشرینى دووەم رادەگیرێت".

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، راگرتنى گەشتەکان تەنیا لەگەڵ بەغدا نییە و کۆمپانیاکە تەواوى گەشتەکانى لەگەڵ بەیروت تا 31ـى کانونى یەکەم راگرتووە.

لەبارەى ئەم بڕیارەوە، میدیا عەرەبییەکان باسیان لەوە کردووە، راگرتنى گەشتەکانى هێڵى ئیمارات بەهۆى مەترسیی فراوانبوونى گرژییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە و لەو شوێنانە بەدوور دەبن، کە مەترسییان لەسەرە.