ئەو ڕێستۆرانتەى بانگەشەى فرۆشتنى خواردنى گرانبەهاى دەکرد داخرا

١٩ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بە بڕیارى ئومێد خۆشناو، ئەو ڕێستۆرانتەى بانگەشەى فڕۆشتنى خواردنى گرانبەهاى دەکرد داخرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "دواى بڵاو بوونەوەى گرتە ڤیدۆیەک لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان، بە بڕیارى پارێزگارى هەولێر، ئەو ڕێستۆرانتەى لە هەولێر بانگەشەى فرۆشتنى جۆرێک خواردنی بە ناوى پیرۆزى کوردستان بە نرخێکى گرانبەها و ئێجگار بەرز دەکرد و بە هۆى پابەند نەبوونى بەیاسا و ڕێنماییەکان داخرا".

ئەمەش پاش ئەوە دێت، لە چەند رۆژی رابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە، رێستۆرانتێک لە پارێزگای هەولێر جۆرە خواردنێک بەناوی "کوردستان" دەفرۆشێت کە نرخەکەی دەیان ملیۆن دۆلارە و وەک خاوەنی رێستۆرانتەکە دەڵێت، دەبێتە گرانبەهاترین خواردنی جیهان.