وادەی یاریی نێوان ئەرجەنتین و پیرۆ لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026

١٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وادەی یاریی نێوان ئەرجەنتین و پیرۆ بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، کە بەهاوبەشی لە نێوان ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت.

یاری نێوان ئەرجەنتین و پیرۆ لە یاریگای لا بۆمبۆنێرا لە بوینس ئایرێس بەڕێوەدەچێت، ئەمەش لە چوارچێوەی گەڕی دوانزەی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوورە بەمەبەستی سەرکەوتن بۆ جامی جیهانی 2026.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی ئەمریکای باشووری گرتووە، دوای ئەوەی تانگۆ سەرکەوتوو بوو لە بردنەوەی حەوت یاری و یەک یەکسسانبوون و سێ دۆڕان.

هەڵبژاردەی پیرۆ کە خاوەنی 7 خاڵە، لە پلەی نۆیەمدایە، تەنها یەک یاری بردووەتەوە و لە چوار یاریدا یەکسان بووە، تامی شەش دۆڕانی کردووە.

هەڵبژاردەی تانگۆ لە دوایین پێنج یارییدا بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لە پێش پیرۆوەیە و لە چوار یارییدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە دوو یاریشدا یەکسانبوون.

کاتی یاریی نێوان ئەرجەنتین و پیرۆ لە گەڕی دوانزەی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2024، دەبێت.

بڕیارە کاتژمێر 3ـی بەیانی بەکاتی هەولێر، فیکەی یارییەکەی نێوان هەردوو هەڵبژاردە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا لێبدرێت.